وەیسی سەعید: کۆدەنگی سیاسیی لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایە هەیە

0

نوچەنێت-تایبەت

بڕیارە پڕۆژەیاسای چاکسازی، لەلایەن حکوومەتەوە بنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت” گەشبینین بەوەی ئەمجارە کۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە”.

لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادەکراو لە ٢٨-٢-٢٠١٩، ئاراستەی پەرلەمان کرا.

بەڵام چەند لایەنێکی سیاسی بەبیانووی جۆراوجۆر دەنگیان پێنەدا.

بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، بڕیارە بەمزوانە ئەم پڕۆژەیاسایە بنێردرێتەوە پەرلەمان.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هەبوونی کۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاساکە لەناو پەرلەمان گوتی” بەمزوانە پڕۆژەیاساکە دێتە پەرلەمان، گەشبینم کە ئەمجارە کۆدەنگی لەسەردەبێت و پەسەند دەکرێت، پێموانییە هیچ لیستێک دەنگی پێنەدات”.

سەبارەت بەهۆکاری ئەم گەشبینییە وەیسی سەعید دەڵێت” لەکاتی رێککەوتنی حزبە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم، رێککەوتنی لەسەرکراوە. هەموان خواستی چاکسازییان پیشان داوە. واتە ئێستا کۆدەنگییەکی سیاسیی لەناو ئەنجوومەنی وەزیران لەسەرە، بەرلەوەی بێتە پەرلەمان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com