نوچە-سپۆتنیک
سەرۆکانی تورکیا و ئەمریکا، سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان گفتوگۆیەکیان ئەنجام دا.
هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوچەیی و دوو لایەنە، گفتوگۆیەکیان ئەنجام دا.
ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ٧٤مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی سەردانی ئەمریکای کردووە. پێشتر لە گەڵ سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبۆتەوە.
وردەکاری زیاتر لە سەر تەوەرەکانی ئەم گفتوگۆیە بڵاو نەبۆتەوە.