هونەرمەندێکی دێرینی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد

0

نوچەنێت

هونەرمەندێکی ناسراوی کوردستان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-٩-٢٠١٩ هونەرمەندی دێرینی شاری هەولێر، ئەنوەر شێخانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

هونەرمەند ئەنوەر شێخانی لە ساڵی ١٩٥١لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٩ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، بەشداری زیاتر لە ٦٠ شانۆ و ١٠ فیلمی سینەمایی کردووە وە. خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە، نزیکەی پەنجا ساڵ خزمەتی لەبواری نواندن (شانۆ، سینەما، دراما) هەیە. دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com