نوچەنێت
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە تێیدا هاتووە، کە چەند دەزگایەکی راگەیاندن زانیاری هەڵەیان بڵاوکردۆتەوە.
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن کە لە قوتابخانەیەکی دهۆکدا ڕۆژی شەممە پێشکەشی کرد گوتی ” بە پێی بەداواچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ٣٥٠٠٠ پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت” بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک سایت ژمارەکەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (٣٥٠٠) پۆل. لە کاتێکدا راستییەکەی سیوپێنج هەزار (٣٥٠٠٠) پۆلە .