دوایین زانیاری له‌سه‌ر بارودۆخی موسڵ

0

نوچه‌: تایبه‌ت

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ موسڵ رایده‌گه‌یهێنێت، مەترسییەکی زۆر لای ھاووڵاتیانی موسڵ پەیدابووە و لەبەر جوڵەی چەکدارانی داعش خەڵک روویان لە ئاوارەبوون کردووەتەوە.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، سه‌عید مه‌موزینی، بەرپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌و شاره‌ راگەیاند: رەوشی ئەمنی نێوشار و دەورووبەری موسڵ خراپە و ترسێک لای دانیشتووانی موسڵ پەیدابووە لەوەی، کە رەوشەکە بگاتە قۆناغێکی مەترسیدارتر لەوەی ئێستا و ئەوەش وایکردووە بەشێک لە ھاووڵاتیانی موسڵ بیر لەوە دەکەنەوە جارێکی دیکە شوێنەکانیان بەجێ بێڵن و بەدوای ناوچەیەکی ئارامدا دەگەڕێن، ڕۆژانە ژمارەیەک خێزان چ لەنێو سەنتەری موسڵ، یان ناوچەکانی دەورووبەری بەرەو سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دێن، چونکە دەزانن مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە.”

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت “گروپی تیرۆرستی داعش لە موسڵ گروپی پێنج کەسی و حەوت کەسیان پێکھێناوە و جووڵەیان زیاتر کردووە و تا دێت شانەکانیان زیاتر دەبن. ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بۆشایی ئەمنی پەیدا بووە و ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق ھیچ ھەماھەنگییان نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی ئەمنی”.

موموزینی گوتیشی شه‌وی ڕابردوو، شێخی عه‌شیره‌ی الخطابی، شێخ سعد علیالخطابی، كوژراوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com