نەوزاد عەلی-سلێمانی
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیێنێت، بەداخەوە رەوشی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان بەگشتی، لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و دژواردان.
لە دوای ساڵی ٢٠١٤ وە بەهۆی هاتنی شەڕی داعش و تێکچوونی دۆخی ئەمنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەنابەرێکی زۆر روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان، ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە ٦٨ ملیۆن کەس.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، سەبارەت بە دۆخی ژیانی پەنابەران لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند: بەداخەوە رەوشی پەنابەران لە یۆنان بەگشتی، ئەوانەی لە کەمپەکان و ئەوانەی خۆیان داخڵی ناو ئەسینا بوونه، بارودۆخی ژیانیان زۆر سەخت و دژوارە، بەپێی ئەو راپۆرتانەی بەدەستی ئێمە گەیشتوون، لە رووی خواردنەوە، کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی یۆنان سەرپەرشتی دەکات، خواردنی ناتەندروست و خراپ بە پەنابەران دەدرێت و وەک پێویست نییە”.
هەروەها گوتیشی “لە رووی تەندروستیشەوە بارودۆخی تەندروستییان زۆر خراپە، ئەمەش کاریگەری تەواوی کردووەتە سەریان و وایکردووە بارودۆخی دەروونییان بەرە و خراپی بڕوات، لێشاوێکی زۆر لە پەنابەران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو رووی لەو وڵاتە کردووە لە کاتێکدا خۆی پەنابەرێکی زیاد لە پێویستی لێیە”.
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی پەسەندکردنی داوانامەکانیان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە زۆر بەخاوی تێپەڕ دەبێت، زۆر بەکەمیش هەیانە داوانامەکانیان پەسەند بکرێت و ببرێن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا، بەهۆی وەرنهگرتنیانهوه. دواتر لە وڵاتی یۆنان دەمێنێتەوە بۆيه دۆخ و ژیانی پهنابهران لهو وڵاته بهبهراورد لهگهڵ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان رهنگه دە بەرامبەری کەمپەکانی وڵاتی یۆنان باشتر بێت.
ئاری جەلال دەشڵێت “بەو پێیەی ئێمە نوێنەرایەتیمان هەیە لە یۆنان، بەدەیان و سەدان گرتە ڤیدیۆیی بۆ ئێمە هاتووە لە دوورگەکانی یۆنان، پەنابەران لەژێر خێمەی بچووکدا لە ناو با و باراندا ژیانێکی زۆر ناخۆش بەسەر دەبەن، بەجۆرێک لە جۆرەکان دەیانەوێت ناچاریان بکەن، کە خۆیان داوا پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، ئەمەش ئەو پەڕی پێشێلکارییە دژی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی پەنابەران”.