ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ لقی 4 كرد ده‌ستگیركران

0

نوچه‌

کەمێک بەر لەئێستا ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند.

لە روونكردنەوەیەكدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە،”دواى ئەوەى لەشەوى ١٩ لەسەر ٢٠-٩-٢٠١٩ کاتژمێر (١١:٤٥) خوله‌ك لە رووداوێک دا چەند فیشەکێک ئاراستەى بیناى لقى ٤ی پارتى دیموکراتى کوردستان لەشەقامى سالمى شـارى سلێمانى کرا، هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى بەسەرپەرشتى سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى هەرێم و بە ڕێنماى بەڕێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى ڕاسپێردران بۆ لێکۆڵینەوە لە روووداوەکە” 

ئاماژە بەوەشكراوە “پاش وەرگرتنى فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوەى ئاسایش، توانرا کەمتر لە (٤٨) کاتژمێر کەسى تەقەکەر لەگەڵ هاوکارەکەى دەستگیر بکرێن و دان بە تاوانەکەیاندا بنێن و لەهەمان کاتدا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگرن کە تەقەکەى لێوە کرابوو، كه‌ لە جۆرى لاندکرۆزەرى ستێشن بوو”.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندوە، توانراوە دەستیش بەسەر ئه‌و دەمانچەیه‌ى، کە تەقەكه‌ى پێکراوە لە جۆرى (هۆک) و چەند قەوانێک و چەند فیشەکێکدا بگیرێت، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەم کەسانە سەربەخۆ ئەو کارەیان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و رووبەڕووى یاسا کراونەتەوە و بەپێ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com