نوچە-ئاژانسەکان
حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی دەستی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی بۆ دراوسێکانی درێژ بکاتەوە و لە هەڵەکانی ڕابردووشیان گوزەشت بکات.
حەسەن رووحانی، لە ساڵانی دەستپێکی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، گوتی، دەبێ هێزە بیانییەکان ناوچەکە جێبهێڵن.
سەرۆککۆماری ئێران ئاشکرای دەکات، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نەخشەرێگای تاران بۆ ئاشتی لە گەرووی هورمز دەخاتەڕوو.
رووحانی ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و گوتی، هێزەکانی ئێران لە هەر وڵاتێک بن ئارامی و ئاسایشیان بە دیاری هێناوە و لەمبارەوە ئاماژەی بە وڵاتانی عێراق، سوریا، لوبنان و فەلەستین کرد.
ئەم پەیامەی رووحانی لە کاتێکدایە، کە لە دوای هێرشەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، ئاڵۆزی و گرژی بێ وێنە کەوتۆتە نێوان تاران و سعودیە و ئەمریکا.
هەر دوو وڵاتی سعودیە و ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئێران تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشەیە و کاردانەوەیان دەبێت.