نوچە – یۆرۆ نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە.
بە گوتەی ئەردۆغان، سوپای تورکیا بەم زوانە لە سنوورەکانی باشوور ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات.
ئەم لێدوانە هەڕەشە ئامیزەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت، کە چەند تیمی پزیشکی لە نزیک سنوورەکانی سوریا جیگیر کراون.
تورکیا لە کاتێکدا ئامادەکاری بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەکات، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ سوپای ئەمریکا بە هاوبەشی دەورییەکیان لە ناوچەی ئارام ئەنجام داوە.
تورکیا پێداگرە لەوەی کە واشنتۆن، گوشارەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چڕ بکاتەوە، تاکو لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە دوور بکەونەوە.
یەپەگە رایگەیاندووە لە هەندێ ناوچە بە مەودای ١٤ کیلۆمەتر پاشەکشەیان کردووە، بەڵام تورکیا جەخت دەکاتە سەر دوورکەوتنەوەی هێزەکانی یەپەگە تا ٣٢ کیلۆمەتر.
لە ٢٠١٦ەوە تورکیا دوو جار هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوا کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە.