نوچەنێت
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەکاندا دەکەین.
بەپێى میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەهەرێمی کوردستان، باس لە پلان و پڕۆژەی وەزارەتەکە دەکات و دەڵێت ” بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەت، گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینیدا دەكەین و ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی پلان و بەرنامەیهكی تۆكمەین، بۆ ڕێكخستەوەی كاروباری مزگەوتەكان و چارەكردنی گرفتەكانیان بە شێوەیەكی یاسایی و هەمیشەیی، كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت”.
وەزیری ئەوقاف هاوکات ئاماژەی بە کولتووری پێکەوەژیانی ئاینەکان لە هەرێمی کوردستان داوە “هەرێمی كورستان، خاوەن فەرهەنگێگی پێشكەوتوی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنە لە ناوچەكەدا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تایبەت بە بێڕێزیكردن بە ئایینە جیاوازەكان رووینەداوە. ئەوەی كراوە لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم بووە، لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لایەنەكانی تر سوكایەتی بە ئایینە جیاوازەكان كراوە”.