نوچەنێت
به‌بۆنه‌ی ٤٩ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سەرۆک بارزانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی، كرد.
ئەمڕۆ ٢٢-٩-٢٠١٩، بۆ پیرۆزبایی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی ئەم یەکێتییەی کرد.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە ڕۆڵی یەکێتی زانایانی ئایینی، لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد دا کرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی، باسی لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم یەکێتییەک کرد‌و گوتی” من له بیرمه جه‌نابی بارزانی نەمر، هه‌وڵیدا ئه‌و رێكخراوه دابمه‌زرێت، بێگومان مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێكی زۆر پیرۆز و گه‌وره‌یان بینیوه به‌تایبه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلول. شه‌و و ڕۆژ ده‌گه‌ڕان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و دێ به دێ، خه‌ڵكیان هانده‌دا و ئامۆژگاریان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكه‌ن، زۆرێك له‌وان چه‌كیان هه‌ڵگرت و شه‌هیدیشیان هه‌بوو، هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه”.
هاوکات بارزانی، ئاماژەی بە دۆخی تیرۆرکرد لە پەنای ئاییندا، کە هیچیان لەگەڵ ئاینی ئیسلام یەکناگرێتەوە”داعش و تیرۆریستان گه‌وره‌ترین تاوان و خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر به دین كرد، ئه‌وه‌ی تیرۆریستان كردیان، كامیان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟ له كوشتن و بڕین و سوتانی خه‌ڵك. زۆر گرنگه خه‌ڵك وا په‌روه‌رده بكرێت، دین و نیشتمان له یه‌ك جیا نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی دیندار بێ نیشتمانه‌كه‌ی خۆشده‌وێت، ئه‌وه‌ی نیشتمانی بوێت دینداره”.