نوچە – ئاژانسەکان
عادل جوبەیر، سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی سعودیە رایگەیاند، بەرامبەر بەو هێرشەی کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان، کاردانەوەی توندیان دەبێت.
وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، وڵاتەکەی لای روونە کە ئێران ڕۆڵی لەم هێرشە هەبووە و سەلمیندراوە کە هێرشەکانی ١٤ی سێبتەمبەر لە قۆڵی باکوورەوە ئەنجام دراوە. تاران بەرامبەر بەم هێرشانە بەرپرسیارە.
بە گوتەی جوبەیر، سعودیە هەموو رێوشوێنێک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دەگرێتەبەر، بە بێ ئەوەی وردەکاری کاردانەوەی ریاز ئاشکرا بکات.
وەزیری دەرەوەی سعودیە رەتی کردۆتەوە، کە ئەم هێرشانە لە لایەن حوسییەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانەوە ئەنجام درابێت.