ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دابەش دەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ ٢٢-٩-٢٠١٩، مووچەی مانگی حوزەیرانی سەر جەم ئەو وەزارەت و دەزگایانە دابەش بکرێت، کە تا ئێستا وەریان نەگرتووە.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەكان، ناوخۆ، خوێندنی باڵا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی، لیوای نەوت، زێرەڤانی، هێزەکانی بەرگری و فەریاكەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی موچە مانگانە بڕی٥٢٢ملیار دینار، لە بەغدا وەردەگرێت کە پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتی عیراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com