نوچەنێت
نووسینگەی سەرۆکوەزیران، رەتیدەکاتەوە کە خۆی و شاندەکەی تووشی هیچ رووداوێکی مەترسیدار بووبن.
دوای ئەوەی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، بەهۆی سەختی کەشوهەواوە تووشی روودوێکی مەترسیداربوونەوە. ئەمڕۆ ٢٢-٩-٢٠١٩، نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.
بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران، لەکاتی رۆیشتنی شاندەکە بەسەر پردی(هایوان) کە درێژترین پردی جیهانە، کەشوهەوا بووەتە باوباران، بەڵام هیچ مەترسییەک دروست نەبووە.