نەوزاد عەلی-سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هۆشداری دەردرێتە هاووڵاتیان لەسەر حهبێكی تایبهت به نهخۆشی مهعیده و دڵهكزێ، ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لیژنەکەیان بەدواداچوونی تەواوی بۆ دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی جۆرە حەبێکی رەنگ زەردی تایبەت بە نەخۆشی مهعیدە و دڵەکزێ بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەشی وێنەی حەبەکەیان داناوە داوای قەدەغەکردنی حەبەکە دەکەن، بەپێی گوتەی کەسەکانیش بێت، بهگوێرهی زانیارییهكان، لێكۆڵینهوهكانی كۆمپانیای وهبهرهێنهری دهرمانهكه دهریخستووه، کە ئهو دهرمانه مادهیهكی شێرپهنجهی تێدایه به ناوی (NDMA) ناوە بازرگانییەکەشی (Zantac) حەبەکە ناوە زانستییەکەی (Ranitidine)
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لوقمان حەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی حەبێکی مەترسیدار رایگەیاند “ئێمە وەک لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان کە گروپمان هەیە بەردەوام ئاگامان لێیە، تا ئێستا ئەو حاڵەتە رووبەڕووی ئێمە نەکراوەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە بەرچاومان نەکەوتووە”.
ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی “بەدڵنیایییەوە ئێمە بە دواداچوونی تەواو بۆ ئەو جۆرە حەبە دەکەین، ئەگەر حاڵەتێکی وەها دەرکەوت، ئەوکاتە ئێمەش ڕێوشوێنی یاسایی لە دژ دەگرینەبەر و رێگری لێدەکەین”.
هاوکات نوچە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەند جارێک پەیوەندی کرد بە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.