نوچه
شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە کەربەلا روویدا و بەهۆیەوە ١٢ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت “به تووندى ئه‌و هێرشه تيرۆریستييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين، كە دوێنێ هه‌ينى له بازگه‌يه‌كى شارى كه‌ربه‌لا له‌رێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوى ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ئه‌نجامدرا و تيايدا زياتر له ده هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش برينداربوون”.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانيان دەکرێت و رایدەگەیێنێت، هاوسۆز و هاوخەمیانین، خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى خۆی شادیان بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى كه‌سوكاريان بداته‌وه، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين.