نوچە-ڕۆیتەرز
سەرانی وڵاتانی زلهێزی جیهان، لە نیویۆرک لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە.
بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە میانی سەردانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، کۆدەبێتەوە و پرسی ئێران تاوتوێ دەکات.
جانسۆن بڕیارە سبەی ٢٢ی سێبتەمبەر، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،سەردانی ئەمریکا بکات و لە پەراێزی ئەم کۆبوونەوە، چاوی بە دۆنالد ترەمپی سهرۆکی ئەمریکا بکەوێت.
هەڕەشەکانی ئێران و هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، کە ئێرانی پێ تۆمەتبار کراوە، تەوەرێکی سەرەکی ئەم دیدارە دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریشە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن و ئانجیلا مێرکل، سەرۆکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبێتەوە و بابەتی هێرشی ئێران بۆ سەر سعودیە تاوتوێ بکات.