نوچه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهبۆنهی ٢١-ی سێپتهمبهر، كه ڕۆژی جیهانی ئاشتییه رایدەگەیێنێت، کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەپێناو پاراستنی ئاشتی، قوربانییان داوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٢١ـی ئەیلوولی وەک ڕۆژی ئاشتی جیهانی دیاری کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١-٩-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند ”هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ئاشتی”.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاشتیی جیهانی، بیری هەموو لایەکی خستووەتەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان، ”قوربانیی گەورەیان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و شکستهێنان بە توندوتیژی و توندڕەوی، داوە”.