نوچە
ساڵی نوێی خوێندن (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە هەرێمی کوردستان بە گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەیەکی دهۆک، دەستیپێکرد.
لە رێوڕەسمەکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و بە قوتابیانی راگەیاند: خوێندن دەستپێکی ژیانی ئێوەیە و کەسايەتی هەرکەسێک لە قوتابخانەوە دەستپێدەکات. داهاتووی وڵات لە دەستی ئێوەدایە، ئەگەر ئێوە خۆتان باش پەروەردە بکەن وڵاتێکی باشتر دروستدەکرێت.