نوچه
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، گوتەبێژی ئەو حیزبەش رایگەیاند ”پێویستە دامودەزگاکانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رپرسیاریێتی خۆیان له پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبهجێبکەن”.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سه‌باره‌ت به دۆخی كوردستان قسه و باسی جیدی كرا و تەئکید لەسەر ئەوەکرایەوە، كه پێویسته ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌وریاییه‌وه به‌رپرسیاریێتی خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێبكه‌ن. هەروەها چاودێری ئه‌وه‌كرا، كه كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بووه، ده‌زگاكان به‌وپه‌ڕی بهرپرسیارییێتیهوه خۆیان چالاکكردووه و له داهاتووشدا ڕێنماییان پێبدرێت.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و رێكکه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی، لەتیف شێخ عومەر گوتی “ئه‌وه باسكرا، كه جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێکكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه زه‌مانه‌تی درێژه‌پێدانی رێکكهوتنهكانمانه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان لهوهكردەوە پابه‌ندی رێكکه‌وتنی نێوانمان له‌گه‌ڵ پارتی دەبین و هه‌رچییه‌ك له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه جێبه‌جێبكرێت”.
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووک گوتی: “رێكکه‌وتنێكمان هه‌یه له‌باره‌ی كه‌ركووك، لیژنه‌یه‌كیشمان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، كه چاودێری ئه‌وه بكات و چی پێویسته بكرێت”.
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی رێكکه‌وتنی بودجه له‌گه‌ڵ عێراق گوتی “رێكکه‌وتنێكمان هه‌یه له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی به‌شدارن، ئه‌و پرسه چاره‌نووسازانه سەبارەت بە خه‌ڵكی كوردستان. لەبەرئەوە له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، شاندێک هه‌یه ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ده‌ست و هەڵوێستی ئێمەش روونە”.