نوچه
بڕیارە سبەی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت.
بڕیارە سبەی (شەممه ٢١-٩-٢٠١٩) کاتژمێر 8ی بەيانى، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له قوتابخانەیەکی شاری دھۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت.
بهگوێرهی زانیارییهكان، لە رێورەسمی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتارێک پێشکەش بکات.