نوچە-ئاژانسەکان
مارک سپێر، سەرۆکی پێنتاگۆن دەڵێت، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێز رەوانەی سعودیە دەکەن.
بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، ناردنی ئەم هێزە، لایەنی بەرگریکارانەی هەیە.
سپێر دەشڵێت: دوابەدوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنی ئەم هێزەی داوە و جەختیش دەکاتە سەر بەرگری ئاسمانی و مووشەکی لەم وڵاتە.
سپێر گوتیشی، ئێران بە رێکخستنی کەمپەینێک بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەردەوامە لە دەستدرێژیەکانی خۆی.
سەرۆکی پێنتاگۆن جەختیش دەکاتە سەر بەرگری لە هاوپەیمانانی واشنتۆن و دەڵێت، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرگری لە سعودیە ئەنجامی دەدەین.