زەریف: ئامادەی بەرگرین

0

نوچە-سی ئێن ئێن

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران بەربڵاوتره‌ لەوەیە کە بیری لێ دەکرێتەوە.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن دەڵێت، ئەگەر شەڕ ڕووبدات، دەبێتە شەڕێکی بەربڵاو و هەمەگیر و ناوچەکە دەتەنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، بە جیدی رایدەگەیێنین کە نامانەوێ شەڕ ڕووبدات و خوازی جەنگ نین، بەڵام وەک لایەنی بەرگریکارانە، ئامادەی بەرگرین لە قەڵەمڕەوی خۆمانین.

ئاڵۆزیيەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەوەی پەرەی سەند کە هێرش کرایە سەر  دامەزراوە نەوتیيەکانی سعودیە و هەر یەک لە سعودیە و ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی کە لە بەردەستدان، ئێران ئەم هێرشەی ئەنجام داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com