نوچە-ڕۆیتەرز
چین ڕایگەیاند، هیوادارین ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە بارەی هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتیيەکانی سعودیە دەکرێت، بێ لایەنی پێوە دیار بێت.
چین بە ئاماژەدان بەم هێرشانە، جەخت دەکاتەوە کە دەبێ بە دوور لە لايهنگیری و ئامانجدارکردنی لێکۆڵینەوەکان، بێ لایەنانە ئەم پرسە تاوتوێ بکرێت.
ئەم نیگەرانیەی چین دوای ئەوە دێ، کە ئەمریکا و سعودیە ڕایانگەیاند، ئێران ڕاستەوخۆ بەشداری ئەم هێرشە بووە.
لە لایەکی دیکەوە، فەڕەنسا تیمێک لە شارەزایانی بواری سەربازی ڕەوانەی سعودیە دەکات، تاکو لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، جەخت دەکاتەوە سەر پەیوەندیيەکانی ڕیاز و پەکین، هاوکات خوازیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە جدییە سەبارەت بەم هێرشانە کە کراوەتە سەر سعودیە.