بۆ ئەنجامدانی سەر ژمێری لە کەرکوک، کورد مەرجی هەیە

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

ئەندامی لیژنەی دانوستاندنکاری پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم مەلەفەکانی ئاساییکردنەوەی کەرکوک، قۆناغی باشیان بڕیوە.                                           

   لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، دۆخی کەرکوک، لەڕووی ئەمنی و سیاسییەوە نائاساییە. ئەمەش جگە لەوەی کە پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان هەیە بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد، بەڵام هێشتا ئەوەش نەکراوە، لە لایەکی ترەوە پرسی ئەنجامدانی سەر ژمێری کردن و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکوک، بەپێی رای سیاسییەکانی کورد، بەبێ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە مەترسیدارە، لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و دەنگدەری کورد لەو شارە.                                                              

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دانوستاندنكاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاسایی کردنەوە کەرکوک، رایگەیاند”لە ١٢-٣-٢٠١٩ بەفەرمی کۆبوونەوەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک، هەیە و سەرجەم مەلەفەکانی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک قۆناغی باشیان بڕیوە، تەنها لەسەر یەک دووخاڵی بچوک ماوەتەوە بۆ ئەوەی دۆخی ئاسایی کردنەوەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.                                             

ئەندامەکەی لیژنەی دانوستاندنکاری پارتی، دەڵێت”لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و پرۆسەی سەرژمێریکردن، دەبێت پارێزگای کەرکوک تا ئەو کاتانە ئاسایی بکرێتەوە، ئەمە جگە لە دەستکاری کردنی یاسای هەڵبژادن کە دەبێت بکرێت”.                                                                                                            

 شاخەوان عەبدوڵڵا، جەخت لەوەدەکاتەوە، کە دەبێت پڕۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریکردن لە عێراق یان لە کەرکوک دوابخرێت، تا ئەو کاتەی کە ماددەی ١٤٠جێبەجێ دەکرێت “چونکە ئەگەر ماددەی ١٤٠جێبەجێ بکرێت، بەشێک لەو قەزاو ناحییەیانەشی کە ئێستا سەر بەشارەکانی دیکەن دەگەڕێنەوە سەر پارێزگای کەرکوک، ئەوەش هاوکێشەکە لەو شارەدا دەگۆرێت، بۆیە ئێمە پێمانوایە، کە دەبێت ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت پێش ئەوەی سەرژمێری ئەنجامبدرێت”.                                                                                                                                   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com