پارێزگاری هەڵەبجە، رەخنە لە عادل عەبدولمەهدی دەگرێت

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، ئێمە وەک پارێزگای هەڵەبجە، بانگهێشتی سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ وڵاتی چین نەکراوین “ڕەنگە عادل عەبدولمەهدی هەڵەبجە بەپارێزگا نەزانێت”.                                                  

ڕۆژی چوارشەممە ١٨-٩-٢٠١٩، شاندێكی عێراقی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە پێکهابوون لە پارێزگارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان جگە لە پارێزگاری هەڵەبجە، بە هەماهەنگی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چینیان کرد.                                                                                                   

   لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لەبارەی هۆکاری  بەشداری نەکردنی لە سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ وڵاتی چین، رایگەیاند”ئێمە وەک پارێزگاری هەڵەبجە، بانگهێشتی ئەو سەردانە نەکراوین، ڕەنگە عادل عەبدولمەهدی هەڵەبجە بە پارێزگا نەزانێت، ئەم هەڵوێستەش عەیبەیەکی گەورەیە، چونکە ئەگەر هەڵەبجە نەبێت عێراقی نوێ دروست نابێت، بۆیە عێراقی نوێ قەرزاری هەڵەبجەیە”.                                             

پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک پڕۆسەی ئازادی عێراق دەستپێدەکات لەسەر بنەمای یەک قسەیە، ئەویش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیار دەدەن، کە دەوڵەتی عێراقی خاوەنی چەکی کۆکوژە و مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.                                                                                                   

ئازاد تۆفیق جەختیشیکردەوە لەوەی کە”لە دوای رووخانی سەدام حوسێن و رژێمەکەی تائێستا چەکی کۆکوژی جگە لە تاقیکردنەوەی ١٦ ی ٣ ی ساڵی ١٩٨٨ بەسەر هەڵەبجەدا نەدۆزراوەتەوە، بۆیە عادل عەبدولمەهدی و هەموو هاوڕێکانی قەرزاری هەڵەبجەن”.                                                                                                                           

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com