نوچە-ڕۆیتەرز
ژان ئێڤ لۆدریان، سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران.
لۆدریان لە لێدوانیکدا، جەخت دەکاتە سەر پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی و دەڵێت، تاران دەبێ بە تەواوی پابەندی خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە بێت.
لۆدریان لە بارەی هێرشەکەی سەر سعودیە گوتی، هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتیيەکانی سعودیە ئیدانە دەکەن و بانگەشەی حوسییەکان بۆ گرتنە ئەستۆی بەرپرسیاریێتی ئەم هێرشە ڕەتدەکەنەوە.
پێدەچێ مەبەستی لۆدریان لەم لێدوانە، تۆمەتبارکردنی ئێران بێت، چونکە ئەمریکا و خودی سعودیەش دەڵێن، ئەم هێرشە لە وڵاتێکی دیکەوە کراوەتە سەر سعودیە.