نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی لە بارەی ئاڵۆزیيەکانی ئەمریکا و ئێران دەردەبڕێ ودەڵێت، ئەگەر عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ، هەموو ناوچەکە لە شەڕێکی بەربڵاو تێوەدەگلێت.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا هەوڵ دەدات رێگە لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی بگرێت .
بە گوتەی سەرۆکوەزیران، عێراق نابێ ببێتە مەیدانی جەنگی وڵاتان و ئێمە ڕەتی دەکەینەوە، کە ئەو موشەکانەی کە دامەزراوە نەوتيیەکانی سعودیەی پێکراوەتە ئامانج لە سەر خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابن.