عادل عەبدولمەهەدی گەیشتە چین

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ چین دەستی پێکرد.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵا سەردانەکەی بۆ چین دەستپێکرد کە بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام بێت.

بە گوێرەی بەیاننامەی نوسینگەی  سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی چەند ڕۆژە، عادل عەبدولمەهدی و شاندی یاوەری دەچنە چین و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبنەوە.

سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، ئەم سەردانەی بۆ چین لە درێژەی رێککەوتنەکانی ساڵی ٢٠١٥دایە، کە لە نێوان بەغدا و پەکین واژۆ کراوە.

عادل عەبدولمەهدی هەروەها دەڵێت، چین لە کاروباری  ژێرخانەکان، شەریکێکی ستراتیژییە بۆ عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com