نوچەنێت
عومەری سەید عەلی، وەڵامی نامەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوەو دەڵێت، بەیەکڕیزی کوردستان دەگەیەنینە کەناری ئارامی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٩-٩-٢٠١٩، عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، وەڵامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە، کە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاراستەی کردبوو.
دەقی نامەکەی عومەر سەید عەلی:
برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دوای سڵاو و رێز
زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی و هەڵوێستی برایانەتان دەکەم، پشتیوان بە خوای گەورە و ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەربکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.
هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێزبکەین.
لەگەڵ رێزدا
براتان
عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان