نوچە-ئاژانسەکان
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٩ی سێبتەمبەر ڕایگەیاند، پەیوەست دەبێت بەو هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران کە ئەمریکا سەرکردایەتی و ئاراستەی دەکات.
بەرپرسێکی باڵای ئیمارات گوتی، پەیوەست بوون بە ئەم هاوپەیمانییە نێودەوڵەتیە، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەیە، کە لە سەر ئاسایشی هاتوچۆی کەشتیە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە ئارادایە.
بیرۆکەی پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە لایەن جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا خرایە بەرباس و دوایە ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند.
ڕۆژی رابردووش سعودیە، ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەستبوون بەم هاوپەیمانییە ڕاگەیاند.
ئیسرائیل و بەریتانیا و ژمارەیەکی دیکەی وڵاتانی جیهان، بە فەرمی پەیوەست بوونی خۆیان بەم هەواڵبەندییە ڕاگەیاندووە.