٤٨ کاتژمێر مۆڵەت دەداتە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا سزای قورس بە سەر ئێراندا دەسەپێنێ.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  دەڵێت، واشنتۆن لەبارەی چۆنێتی کاردانەوەی بەرامبەر بە ئێران و هێرشەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، بەیاننامەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنن و هاوکات سزای قورس بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وەزیری خەزێنەداری وڵاتەکەی کردووە، کە گەمارۆکانی سەر ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر بکاتەوە و وردەکاریەکانیشی لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بخاتە ڕوو.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی سعودیە کە سەردانی ڕیازی کردووە، گوتی، ئێران هەنگاوی جەنگی  ناوە و واشنتۆن هەڵوێستی خۆی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com