نوچە: ئاژانسەکان
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمان بە هێزهكانی حەشدی شەعبی دەکات، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعودیە بکشێنەوە.
ئهو فهرمانه لە کاتێکدایە، کە ئهوهیه گومانی ئهوه دروست بووه دامهزراوه نهوتییهكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی له خاكی عێراق یان له خاكی ئێران له نزیكه سنوورهكانی عێراقهوه بۆردوومان كرابێت.
بە گوێرەی میدیایی عێراقی، سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە راگەیاندووە “عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەرکردووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعودیە بکشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن”.
ئەو گروپانەی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعودیە جێگیرکراون، بریتین لە: کەتائیبی حزبوڵڵا، بزووتنەوەی نوجەبا، لیواکانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.