دکتۆر بەرهەم ساڵح سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکات

0

نوچە

ئەمڕۆ سه‌رۆك بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌ و له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی گرنگەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

ئه‌مڕۆ (چوارشەممە ١٨-٩-٢٠١٩) سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە دکتۆر فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە راوێژکاران پێکهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر. لەوبارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لەو دیدارەدا هوشیار زێباری و مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هه‌روه‌ها پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و تەئکید لە پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com