نوچە-رووسیا الیوم
گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ریگەیاند، ناچینە هیچ هاوپەیمانییەتێکەوە کە ئیسرائیلی تێدا ئەندام بێت.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە کە بەغدا بەشداری هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران بێت، کە ئەمریکا پێکیهێناوە.
سەحاف دەڵێت، بەغدا نابێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەک کە ئیسرائیلی تێدا ئەندام بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەغدا پێشتر هەڵوێستی خۆی وەرگرتووە و پێیوایە، کە ئاسایشی کەنداو دەبێ لە ئەستۆی خودی وڵاتانی ناوچە بێت و هاتنی هێزی بیانی زیان بە ڕەوشی ناوچەکە دەگەیێنێت.