ئەمریکا بژاردەی سەربازی تاوتوێ دەکات

0

نوچە – ئاژانسەکان

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێکدا دەڵێت، هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یەکێک لەو بژاردانەیە کە بەرامبەر بە ئێران لە سەر مێزە.

ژەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هەموو بەڵگەکان سەلمێنەری ئەوەن کە ئێران بە رێگەی گروپە بە وەکالەتەکان و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، دەستی هەبووە لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

بە گوتەی ژەنەڕاڵ دانفۆرد، واشنتۆن بژارەی سەربازی وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم هێرشەی سەر سعودیە تاوتوێ دەکات.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا هەروەها دەڵێت، بەر لەوەی کە ڕیاز ڕاپۆرت و ئەنجامی لێکٶڵینەوەکانی خۆی بخاتەڕوو، واشنتۆن هیچ جۆرە هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەم  هێرشە ناکات، بەڵام دڵنیان کە ئێران ڕۆڵی لەم هێرشە هەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com