ئەمریکا لەبارەی دۆخی سعودیە هۆشداری دەدات

0

نوچە – ڕۆیتەرز

ئەمریکا لە بارەی گەشتی هاووڵاتیانی بۆ سعودیە، هۆشداری دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە سەرنجدان بە دۆخی ئەمنی دوای هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، لە بارەی گەشتی هاووڵاتیان بۆ ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات.

ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیان کردووە، سەردانی سعودیە نەکەن.

واشنتۆن هەروەها دەربارەی  باری ئەمنی هێزەکانی خۆی لە سعودیە هۆشداری دەدات و داوایان لێدەکات، بە بێ مۆڵەت سەردانی فڕۆکەخانەی ابها نەکەن.

فرۆکەخانەی ابها هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای سعودیە، بەردەوام لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە دەکرێتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com