هاوردەکردنی هەنگوین قەدەغەکرا

0

نوچەنێت

بەهۆی هەبوونی بەرهەمی ناوخۆ بەبڕی پێویست، هاوردەکردنی هەنگوین قەدەغەکرا.

بەبڕیاری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی هەنگوین قەدەغەکرا.

بێگەرد تاڵەبانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆیی هەرێم بەرهەم هاتووە. لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیارمانداوە هاوردەكردنی هەنگوین، قەدەغە بكەین.

وەزیری کشتوکاڵ هەروەها رایگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنوردار دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com