بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەو چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.

دوێنێ شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبووەوە. شاندەکە بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و ئەندامێتی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی تری حکومەتی عیراق بوو.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەرهەم ساڵح، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەو، جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور کرد.

هەرلەم کۆبوونەوەیەدا، پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ماددەى ١٤٠، داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و توندڕەوى، باسیان لێوەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com