دوو بەڕێوەبەر لە گەرمیان دەستگیرکران

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیێنێت، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گومرگ و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، لەسەر دوو دۆسییەی جیاواز، دادگا لێکۆڵێنەوە لە دۆسییەکانیان دەکات.                                                

ڕۆژی دووشەممە ١٦-٩-٢٠١٩ حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیرکرا، ئەمڕۆش عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکراوە.                  

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ڕائد عەلی جەمال قدوری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند”هەریەک لە حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بەپێی ماددەی ٣٤١ و عومەر محەمەد بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، بەپێی ماددەی ٣٠٧ لە یاسای سزادانی عێراقی بەفەرمانی دادگا دەستگیر کراون و هەردووكيان ئێستا لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستبەسەرن”.                                                                                                  

سەبارەت بە دۆسییەکانیان، گوتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان، دەڵێت”تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە جیاوازە و ئێمە ناتوانین قسە لەسەر دۆسییەکانیان بکەین، چونکە ئێستا دۆسییەکان لە دادگای گەرمیانە و دادگا لێکۆڵێنەوەی لێدەکات”.                                                                                                                                     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com