نوچەنێت
به ئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەت پهرده لهسهر پهیكهری ماهاتما گاندی لادرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧-٩-٢٠١٩، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڤێرماڤالی دەهاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە، کۆمەڵێک وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەت، پەردە لەسەر پەیکەری ماهاتما گاندی، لەناو یەکێک لە باخچەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان لادرا.
پەیکەری کەسایەتی سیاسی هیندستان ماهاتما گاندی، کە وەک رەمزی ئاشتی لە جیهان ناسراوە، هەرساڵی لە وڵاتێک دادەنرێت. بۆ ئەمساڵ لە هەولێری پایتەخت دانرا.