نوچەنێت
شاندەکەی بەغدا گەیشتنە ههولێری پایتهخت و ، بڕیاره هەر ئەمڕؤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببنهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، کاتژمێر ٤ بەکاتی هەولێر، شاندێکی بەغدا بەسەرۆکایەتی سەرۆککۆماری عیراق، بەرهەم ساڵح و ئەندامێتی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق، گەیشتنە هەولێر.
بڕیارە ئەم شاندە، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن. هەروەها وا بڕياره باسکردنى ناوچەکێشە لەسەرەکان یەک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکان بێت.