ئاگرێکی گەورە لە سنووری پیرەمەگرون کەوتەوە

0

نوچەنێت

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەسنووری ناحیەی پیرەمەگرون، ١٠دۆنم پوش و پاوان سوتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفراوان لە گوندی(گەبە)ی سەربە ناحیەی پیرەمەگرون، کەوتەوە کە بووە هۆی سوتانی نزیکەی ١٠ دۆنم لە پوش و پاوانی سنورەکە.

ئاگرەکە لەلایەن مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون، کۆنتڕۆڵکراوە. دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com