نوچەنێت
به سهرپهرشتی و ئامادهبوونی وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێم، پارێزگاری نوێی هەولێر دەست بەکاربوو.
دوای ئەوەی پارێزگاری نوێی هەولێر لەبەردەم سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٦-٢٠١٩، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاڵۆگۆڕ لەنێوان نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر و فرسەت سۆفی، پارێزگاری نوێی هەولێر، ئەنجامدرا.
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، کاک نەوزاد وەکو ئەندازیارێک لە هەر شوێنێک کاری کردبێت جێ پەنجەی دیار بووە و هیوادارم لە ئەرکە نوێیەکەی سەرکەوتوو بێت. پیرۆزبایی لە دکتۆر فرسەت دەکەم، کە وەک کادیرێکی ئەکادیمی و ئیداری دەست بەکارەکانی دەکات.