نوچە-سپۆتنیک
سەرۆکی رووسیا دوای هێرشەکەی سەر سعودیە، پێشنیارێک ئاراستەی ئەم وڵاتە دەکات.
ڤلاديمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێشنیار دەکات کە سعودیە وەک وڵاتانی ئێران و تورکیا، رێککەوتنی کڕینی سیستهمی بەرگری موشەکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ بکەن.
پووتین دەڵێت، ئامادەین کە بە گوێرەی پێویست لە ڕووی بەرگریەوە یارمەتی سعودیە بدەین. ریاز دەبێ بڕیارێکی دروست بدات و وەک ئێران سیستهمی دژە موشەکی ئێس-٣٠٠ لە مۆسکۆ بکڕێت،هەر وەک چۆن تورکیاش سیستهمی دژە موشەکی ئێس -٤٠٠ لە ئێمە کڕیوە.