نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لە گەڵ هاوپەیمانانیان بەرامبەر بە هێرش بۆ سەر سعودیە، بێ هەڵوێست نابن و بەم زوانە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.
دومینیک ڕاب، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا بە ئاماژەدان بە هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، لە پەیامێکی تویتەریدا نوسیویەتی، لە گەڵ سعودیە، ئەڵمانیا، فەڕەنسا وئەمریکا تاوتوێی ئەم هێرشە دەکەن و بە بەربڵاوترین و توندترین شێوە کاردانەوەیان دەبێت.
ڕاب هەروەها گوتویەتی، بۆ ئەوەی لایەنەکانی ئەم هێرشەمان لێ ڕوون بێتەوە پێویستمان بە لێکۆڵێنەوەی ورد هەیە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی دەبین.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاشكراشی دەکات، کە لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی سەبارەت بەم هێرشە گفتوگۆیان ئەنجام داوە.