نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەم وڵاتە ئامادەکاری دەکات تاکو بەرامبەر بەو هێرشەی کە کراوەتە سەر سعودیە، کاردانەوەی هەبێت. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا گوتی، خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئامادەیی چوونە ناو شەڕمان هەیە.
مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، وێڕای هاوپەیمانەکانمان لایەنەکانی ئەم هێرشە تاوتوێ دەکەین.
حوسییەکانی یەمەن، بە فەرمی بەرپرسایەتی خۆیان لەم هێرشە راگەیاندووە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، بەڵگەیان لە بەردەستە کە ئێران ڕاستەوخۆ ئەم هێڕشەی ئەنجام داوە.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی سعودیە بکات و وەک دۆناڵد ترەمپ گوتویەتی، دەبێ لەگەڵ سعودیە بگەنە ئەنجامێک.