نوچەنێت
شانێکی باڵای عێراق، بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح دێتە هەولێرو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، شاندێك، بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق به ئەندامێتی فوئاد حسێن وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێکی تر، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەم شاندە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت. بە تایبەت نەوت و بەشە بودجەی هەرێم.