نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان، بۆ تاوتوێ کردنی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە ١ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، ئەنجام دەدات.
بڕیارە به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تایبەت بێت بە، خستنه‌ڕووی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بەپێی بڕگەی دووەمی بەرنامەی کاری پەرلەمان، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ کۆمەڵێک پێشنیار‌و پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە یەکەمیان، هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان -ى عێراق-ە.