نوچەنێت
بڕیارە رۆژی شەممە ٢١-٩-٢٠١٩، مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی نەینەوا، بەمەبەستی دروستکردنی لیستێک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە. کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە موسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، هەموان لەسەر بیرۆکەی دروستکردنی یەک لیست بۆ کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، رازی بوون.
بەرپرسەکەی پارتی، ئامادەیی حزبەکەی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دیکە لە دروستکردنی لیستی هاوبەشی کوردستانی پیشان داوە.